خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵكی شارەکانی قوروە و هەرسین بەناوەکانی “زاهید خالیدیان، واحید خالیدیان و عەبدوڵڵا ڕەزایی” خەڵكی قوروە و هەرسین، دوای ماوەیەک ڕاگیران بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ‘خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “١١ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی”، دوو برای دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری قوروە بە ناوەکانی زاهید خالیدیان و واحید خالیدیان، پاش ماوەیەک دەسبەسەربوون، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکانیان لە بەندیخانە ئازاد کران.
ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی “١٠ی فێوریەی ٢٠٦ی زایینی” عەبدوڵڵا ڕەزایی”، مامۆستای خانەنشین و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی هەرسین لە پارێزگای کرماشان، دوای نزیکەی مانگێک لە دەسبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

Be the first to comment