چالاکێکی کرێکاریی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: غالب حوسێنی، چالاکوانی کرێکاریی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە پاش زیاتر لە ٢٠ڕۆژ دەسبەسەربوون، بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: غالب حوسێنی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سنە و یەکێک لە چالاکانی کرێکاری ئەو شارە، پاش ٢٢ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتیی و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ملیۆن تمەنی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کرا.

ناوبراو ماوەی ٢٢ڕۆژ لەمەوبەر، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سنە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.