خۆڕاگری: وریشە مورادی، بەنکراوی سیاسیی کورد پاش ٢٠ڕۆژ مانگرتن، کۆتایی بە مانگرتنکەی هێنا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سیشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، وریشە مورادی، بەندکراوی سیاسیی کورد، پاش ٢٠ڕۆژ مانگرتن لە خواردن لە بەندیخانەی “ئێڤین”ـی تاران لەسەر داواکاریی چالاکانی مەدەنی، بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان و بەندکراوانی سیاسی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.
ناوبراو لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران و نادادپەروەری دۆسیەکەی لە ١٩ی مانگی ڕەزبەر و هاوكات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی دژبە سزای لەسێدارەدان مانی لە خواردن گرتبوو.