خۆڕاگری: دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام بەناوەکانی “جابر سوڵتانیان و عیرفان عەزیزی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.
ڕۆژی هەینی، ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٧ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، جابر سوڵتانیان، هاووڵاتیی خەڵکی ئاسمانئاوا و عیرفان عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی هەلیلانی سەربە شاری ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی دەسبەسەر کراوە و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ڕۆژی شەممە، ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، جابر سوڵتانیان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و هەروەها ڕۆژێک دواتر ٣ی ڕەشەمە عیرفان عەزیزی، کە هەردووکیان خەڵکی ئیلامن، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.

Be the first to comment