دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییە خەڵکی بۆکان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بێهرووز فەرهەنگ، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان ماوەی چوار ڕۆژە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، بێهرووز فەرهەنگ، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ و تائێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو سەرەڕای تێپەڕبووبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەسبەسەربوونیدا تائێستا هەروا لە گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ ڕاگیراوە و هیچ زانیارییەکی ڕاست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش وێڕای ئەوەیکە ڕێگریان لە بە میدیایی کردنی هەواڵی دەسبەسەرکردنی کرد، هیچ زانیارییەکی لەسەر چارەنووسی بە بنەماڵەکەی نادەن.