
خۆڕاگری: پەیمان ئیساعیلپوور، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان جارێکی دیکە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ی هەتاوی، پەیمان ئیسماعیلپوور، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “حاجیلەک”ـی سەربە شاری بۆکان بۆ دووهەمینجار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرایەوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە.
ناوبراو پێشتر ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری تێرۆریستی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا و تاماوەیەک بێسەروشوێن بوو پاشان گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان.