٨ی مارس ڕۆژی نێونەتەوەی ژنان پیرۆز بێت

خۆڕاگری: بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبایی گەرم پێشکێش دەکەین بە تەواوی ژنانی جیهان بە تایبەتی ژنانی کوردستان و لە سەرووی هەموان ئەو ژنە تێکۆشەر و خەباتکارانە کە لە پێناو ئازادی و مافە نەتەوەی و ئینسانییەکانیان هەر ئێستا لە چاڵە ڕەشەکانی داگیرکەرانی کوردستان دان.
لە ئێستا دا ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر حوکمی نادادپەروەرانەی کۆماری ئیسلامی دا لە ژێر سەختترین گوشارەکانی ناوەندە سەرکووتکەرەکان لە بەندیخانە دان، کە دوو کەس لەو ژنە تێکۆشەرانە بە ناوەکانی(وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی) سزای ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە.
جێی ئاماژەیە ژنان بەدرێژایی مێژوو هاوشانی پیاوان ڕۆڵیان هەبووە لە تەواوی قۆناغەکانی ژیان و خەبات دا و لەو پێناوە دا مەیدانداریان کردووە و کە بە کردەوە شۆرشی “ژن،ژیان،ئازادی” سەڵمێنەری ئەو ڕاستییەیە. هیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی دەستەبەرکردنی زیاتری مافی ژنان و بەدیهێنانی یەکسانی کۆمەڵایەتی و دادپەروەری زیاتر لە کومەڵگا دا.
پیرۆز بێت ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
٨ی مارسی ٢٠٢٥