هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: فەتاح یوسفی، هاووڵاتیی خەڵكی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان، دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی، فەتاح یوسفی، هاووڵاتیی تەمەن ٥٦ساڵانی خەڵكی شاری بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەک بەشێوەیەکی دڕەندانە ئەو هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێ نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.