ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی خەزەڵوەری١٤٠٢ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی خەزەڵوەری١٤٠٢ی هەتاوی ٤٣کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی خەزەڵوەری١٤٠٢ی هەتاوی دا، ٩ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای بەندکران و پێبژاردنیان بەسەر دا سەپێندراوە.

بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٣٧ ساڵ و ٥ مانگ بەندکرانی تەعزیری و١ ساڵ بەند کرانی هەڵپەسێردراو ٢٤ملیون تمەن پێبژاردن مەحکووم کراون. جێگای ئاماژەیە کە بەندکراوێکی مەزهەبی بە ناوی قاسم ئابستە دوای ١٤ ساڵ مانەوە لە بەندیخانە کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە توندرەوەکان و فەساد لە سەر زەوی سزای ئێعدامی بەسەر دا سەپێندرابوو، سزای ئێعدامەکەی ١٤ی خەزەڵوەر جێبەجێ کرا.

شایانی باسە کە لە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ هەتاوی بەندکراوێکی سیاسی پێشووی خەڵکی بۆکان بە ناوی سۆهراب ڕەحمەتی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کۆردستان هەوڵی ترۆر کردنی دەدرێت.سۆهراب ڕەحمەتی کە پیشەی پاریزەریەو ئەندامی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە وهەروەها ئەندامی سێندیکای پارێزەرانی کوردستانە، لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو بە چەند گوللە بریندار دەکرێت،ئەو پارێزەرە دەڵێت، کە بە هۆکار چەند کەیسێک لە لایەن رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار هەڕەشەی کۆشتنیان  لێکردووە

.