جوانڕۆ: دەستبەسەر کردن هاووڵاتییەکی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “سامان عەبدی”٢٠ ساڵە لە کاتی گەڕانەوەی لە شاری تاران لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەچارەنووسی لە بەردەست دا نییە.