چوار چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ و نەغەدە سزای بەندکرانیان بە سەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: بە پێی هەوالی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییە کانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ٢٦ی ڕەشەممەی ١٤٠١ی هەتاوی چوار چالاکی کرێکاری و ژیینگە پارێزی خەڵکی شارەکانی شنۆ نەغەدە بە ناوەکانی”بەهرام جەعفەری”و “عەباس هاشمپوور”و “ئیبراهیم قارەمانی” و “خەلیل مرادی” لە لایەن دادگای شوڕشی پارێزگای ورمێ هەر کام سزای ٢ ساڵ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا.

دادگای شوڕشی پارێزگای ورمێ بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی وڵات و ئەندامەتی لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی هەر یەک لەو چوار هاووڵاتییە بە ٢ ساڵ سزای بەندکران مەحکووم کردووە.

ئەو چوار هاووڵاتییە ڕۆژی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شوڕشی ژینا لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کران کە دوای تەواو بوونی لێپرسینەکەیان  لە ١٣ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.