خۆڕاگری: لە بەردەوامیی سەرکوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شارەکانی کوردستان، دوو گەنجی دیکەی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید کران.
ئەمڕۆ هەینی، ١ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی “٢٠ی فێوریەی ٢٠٢٦ی زایینی” ماڵپەڕی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەمیرحوسێن مورادی وەفا، هاووڵاتیی خەڵكی کرماشان لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا لە گەڕەکی “کەرناچی”ـی ئەو شارە، کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی گولـلەی جەنگیی نیشانەشکێنێکی (قەناسبەدەست) چەکدارانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم و بەهۆی بەرکەوتنی گولـلە بە دەموچاوی، گیانی لەدەست دا.
هەروەها سەعید پوورحەسەن، لاوی تەمەن ٢٦ساڵانی خەڵكی شاری شاباد، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ١٩ی مانگی بەفرانبار، لە شەقامی “سەعدی”ـی ئەو شارە کرایە ئامانجی گولـلەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و بەوهۆیەوە گیانی لەدەست دا.

Be the first to comment