سەقز: پەرهام پەروەری بۆ بەندیخانەی تارانی گەورە گوازرایەوە

خۆڕاگری: ١٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی “پەرهام پەروەری” دەستبەسرکراوی خەڵکی سەقز کە پێشتر لە لایەن دادگا بە “محاربە” تۆمەتبار کراوە لە بەندیخانە ئیڤین را گوازرایەوە بۆ بەندیخانە تارانی گەورە.

پەرهام پەروەری خوێندکاری ڕشتەی ئەندازیاری مکانیک لە زانکۆی ورمێیە کە ڕۆژی ١١ی رەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە رەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ بەندیخانەی فەشافوویە.