دەرەشار : دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی  ٣ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دەرەشاری سەر بە شاری ئیلام بە ناوی “بێهرووز عەلایی”تەمەن ٣٣ ساڵ لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری دەرەشاری سەر بە ئیلام لە ماڵەکەی خۆی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆئیتلاعاتی ئەو شارە.

تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.