دەسبەسەرکردنی مێرمنداڵێکی خەڵکی دێلوڕان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: بێنام سەمووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانی خەڵکی شاری دێلوڕان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری دێلوڕان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی، بێهنام سەمووری، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ساڵانیان بەشێوەیەکی دڕيندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بێهنام سەمووری پاش دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە چەکدارانی ڕێژیمەوە، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.