دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەمیر ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەمیر ئەمینی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو، سەربە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەمیر ئەمینی کە دەسبەسەر کراوە باوکی دوو منداڵە، پاش دەسبەسەرکردنی تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکەی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان کە ئاگادار بن لە چارەنووسی کوڕەکەیان، کەچی هەوڵەکانیان بێئاکام ماەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.