دەسبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنیی خدەڵکی دێولان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئازاد عەباسی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری دێولان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماتی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ئازاد عەباسی، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی و وانەبێژی زمانی کوردیی خەڵکی شاری دێولان، کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئازاد کرابوو دیسانەوە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی شەممە، ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە جلی شەخسییان لەبەر بوو، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار وهەروەها ناو لە ماوەی ساڵی ڕابردووەوە تائیستا چەند جارێک دەسبەسەر و سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.