ڕەوانە کردنی دۆسییە سێ هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی “محاربە و افساد فی الارض”بۆ دادگا

خۆڕاگری: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دۆسییە سێ هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی “فەرهاد تەهازادە تەمەن ٢٤ ساڵ ،فەرزاد تەهازادە تەمەن٢٣ ساڵ،کاروان شاهی پەروانە” لە دەستبەسەرکراوانی شوڕشی ژینا بە تۆمەتی “محاربە افساد فی الارض” ڕەوانەی لقی یەکی دادگا شوڕشی ورمێ کرا.

ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکانی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون کە دوای تێپەڕینی ماوەیەک بەسەر بەندکرانیان لە ناوەندە ئەمنییەتییەکان و ئەشکەنجەی جەستەیی ڕۆحی و دانپیدانانی زۆرەملێ لە لایان لقی ٦ی دادگای گشتی و شوڕشی ورمێ بە”محاربە و افساد فی الارض” تۆمەتبار کران.

ناساندنی ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی” محاربە” مەترسی سەپاندنی سزای قورس تەنانەت سزای ئێعدام بە سەر ئەو سێ هاووڵاتییە دا چاوەڕوان کراوە.