“ئەمیر بابۆڵی”لە دەستبەسەر کراوانی شاری مەهاباد بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری :ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی لەج سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی” ئەمیر بابۆڵی” لە دەستبەسەر کراوانی شوڕشی ژینا بە بارمتە ٤ ملیارد و ٦٠٠ ملیون تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٥ پووشپەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و دەگواسترێتەوەو بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کە وای تەواو بوونی لێپرسینەکەی بۆ بەندیخانەی شاری مەهاباد گواسترایەوە.