مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی سەردەشت لە کاتی گەیاندنی هاوکاری بۆ خەڵکی شاری خۆی دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری:ڕۆژی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینیی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “مامۆستا فەتحوڵا رۆستەمی” پێش نوێژی مزگەوتی گوندی مارەغان سەر بە سەردەشت لە کاتی گەیاندنی هاوکاریەکانی خەڵک بۆ بوومەلەرزە لێدراوانی شاری خۆی بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ دەسبەسەرودەگواسترێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.