هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بۆ تێپەڕاندنی سزای بەندکردن لەلایەن ڕێژیمەوە بانگ کراوە

خۆڕاگری: ئێحسان بێهجەتی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکردن لەژێر چاوەدێری ئەلیکترۆنیدا، لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئێحسان بێهجەتی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لەلایەن لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە بانگ کراوە و لەژێر چاوەدێری پێبەندی ئەلیکترۆنیکیدا سزای بەندکردنەکەی جێجەبێ کراوە.

ناوبراو پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەتۆمەتی چالاکی تەبلیغی بەدژی حکوومەت، سزای ٣مانگ و یەک ڕۆژ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو کە ئەو سزایە بۆ چاودێریی پێبەندی ئەلیکترۆنی کەم کرایەوە و هەروەها ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و دوای تێپەڕکردنی ٤٠ ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتە لە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم ئازاد کرا.