هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: کورش شەریفپوور، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە کە نزیکەی ١٠ڕۆژە دەسبەسەر کراوە، بەدانانی بارمتەی قورس ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، کورش شەریفپوور، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە، پاش ٩ڕۆژ دەسبەسەربوون بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانە ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراو و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.