دەسبەسەر کردنی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئۆمێد چراغی”خەڵکی کرماشان،”پەیمان خوونبارە” خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراون و چارەنووسیان دیار نییە.

شایانی ئەو دوو هاووڵاتییە کە بۆ ماوەیەک لە هەرێمی کوردستا،ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بوونە داوی واز هێنانیان لەو حیزبانە بە ئەماننامە گەڕاونەتەوە وڵاتی ئێران. بەڵام دوای تێپەڕ بوونی ماوەیەک دوای بانگهێشت کردنیان بۆ ناوەندە ئەمنییەکان دەسبەسەر دەکرێن و چارەنووسیان نادیارە.