ڕەحیم عەزیزی هاووڵاتی خەڵکی جوانڕۆ سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری:ڕۆژی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی  هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی بیاشووش سەر بەجوانڕۆبە ناوی” ڕەحیم عەزیزی” لە لایەن دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی پروپاگاندا بە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها هاو کاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٤ مانگ بەند کرانی تەعزیری بەسەردا سەپێندرا.

“ڕەحیم عەزیزی” ڕۆژی ١٤ی سەرماوەز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و  پاش ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.