برای شەهیدێکی شۆڕشی ژینا لە ورمێ لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

خۆڕاگری: سەیاد دەرویشی، هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ و برای یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، سەیاد دەرویشی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بالوو”ـی سەربە شاری ورمێ و برای “فەرجاد دەرویشی” یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.

ناوبراو ١١ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و پاش نزیکەی یەک مانگ ڕاگیران گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ورمێ و ڕۆژی ١٠ی بەفرانباری هەمانساڵ بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.