باوک و کوڕێکی خەڵكی بۆکان کە دەسبەسەر کرابوون، بەشێوەی کاتیی ئازاد کران

خۆڕاگری: عەبدوڵڵا قولیزادە لەگەڵ کوڕەکەی هێمن قولیزادە کە دەسبەسەر کرابوون، بەشێوەی کاتیی و بەدانانی بارمتە ئازاد کران.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: عەبدوڵڵا قولیزادە و هێمن قولیزادەی کوڕی، دوو هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، کە زیاتر لە مانگێک لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون، بەدانای بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەیان لە بەندیخانە ئازاد کران.

ئەو باوک و کوڕە ڕۆژی شەممە، ١٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرابوون و لە ماوەی دەسبەسەربوونیاندا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوون و هەروەها تائێسا بە تەواوی چارەنووسیان ڕوون نییە.