خۆڕاگری: ئومێد ڕاوەند، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “٤ی جانیوەری ٢٠٢٦ی زایینی” ئومێد ڕاوەند، هاووڵاتیی خەڵكی شاری مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی یاسایی کە هەڵیانکوتاوەتە سەری، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە یە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان هەڵیانوکوتاوەتە سەر ناوبراو و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی دەسبەسەریان کردووە و گواستوویانەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائیستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.
