دەستبەسەر کردنی خوێندکارێکی خەڵکی شاری سنە لە تاران

خۆڕاگری : خوێندکارێکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ” سرووش ئەحمەدی” لە شاری تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو خوێندکاری زانستگای خاجەنەسیرە،ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە گەرەکی مەجیدییەی شاری تاران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسای لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تاران دەستبەسەر کراوە.