خۆڕاگری: ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی شاری بۆکان محەممەد حاجی ڕەسوولی بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو ڕۆژی ٩ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هیزە ئەمنییەکان لە شاری بۆکان دەستبەسەر کرا بوو.