دەسبەسەرکردنی لاوێکی خەڵکی کرماشان لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: پێژمان عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، پێژمان عەزیزی، هاووڵاتیی لاوی خەڵکی شاری کرماشان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

وێڕای بەدواداچوون و نیگەرانییەکانی بنەماڵەی عەزیزی بە مەبەستی زانیاری لەسەر چارەنووسی ڕۆڵەکەیان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.