دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتییە خەڵکی شارەکانی قوروە و سەقز لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عەبدوڵڵا عەبدولمەلەکی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی قوروە و لوقمان بیداری، خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، عەبدوڵڵا عەبدولمەلەکی، مامۆستای خانەنشینکراوی قوتابخانەی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە.

هاوکات هەمانڕۆژ لوقمان بیداری، خەڵکی شاری سەقز لە ناو یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارەدا بە هۆکارگەلێکی ناڕوون لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆمای ئیسلامییەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە و بێڕێزیکردن دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

شایانی باسە کە، ئەو دوو هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردنییان گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.