هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ئومێد ئەحمەدڕەش، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێ کردنی سزای ١ساڵ بەندکردن، ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئومێد ئەحمەدڕەش، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “لکبن”ـی سەربە شاری پیرانشار، پاش ئەوەیکە لەلایەن لقی ١ی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە بانگ کراوە، هەرلەوێ دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کراوە.

ئومێد ئەحمەدڕەش، پێشتر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ٢ی ڕێژیمەوە لە پیرانشار بە سەرۆکایەتی قازی “ڕەزا قەهرەمانی ساعەتلوو”، سزای ٥ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا و دوای ناڕەزایەتی دەربڕین ئەو سزایە گۆڕدرا بۆ ١ساڵ بەندکردن.

جێی ئاماژەیە کە، ناوبراو مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە پیرانشار، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراو و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.