هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان بەشێوەی کاتیی ئازاد بوو

خۆڕاگری: عادڵ پیروزی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان، پاش نزیکەی ٢مانگ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٢ی هەتاوی، عادڵ پیروزی، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی ئاوایی “سەردۆش”ـی سەربە شاری مەریوان و هەروەها بەندکراوی سیاسیی پێشوو، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتیی تا کاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کراوە.

ناوبراو لەو ماوەیەدا کە دەسبەسەرکرابوو لە دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو و هەروەها ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە کرا.