دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی سێ شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوییەکی خەڵکی شاری سەقز،بە ناوی”خالید محەممەدی” لە کاتی کار کردن لە کێڵگەکەی خۆێی بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە لە بەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.