خۆڕاگری: وەتەن دووستی، هونەرمەندی خەڵکی دێلوڕان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، وەتەن دووستی، هونەرمەندی خەڵکی شاری “پاڵە”ـی سەربە دێلوڕانی پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
ماوەی دوو ڕۆژە بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە هەوڵی زۆریان داوە کە لەسەر چارەنووسی زانیارییان دەست بکەوێ، بەڵام هەموو هەوڵ و بەدواداچوونەکانیان بێئاکام ماوەتەوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و هەروەه بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.