خۆڕاگری: بێهزاد بامداد، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بێهزاد بامداد، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “نێ”ـی سەر بە شاری مەریوان، لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و قەزایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
جێی ئاماژەیە کە، وێڕای بەدواداچوونی وردی بنەماڵەی بیهزاد بامداد، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێن و بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیش لە مەریوان هیچ زانیارییەکیان لەو بارەیەوە نەدرکاندووە.