دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: حەیدەر سەمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵێ ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، حەیدەر سەمەدی، خەڵکی گوندی “شاقەڵا”ـی سەر بە شاری دیواندەرە، کۆمەڵێکی زۆر لە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوە سەر ناوبراو و بە شێوەیەکی دڕندانە دەسبەسەر و گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی ئاماژەیە کە، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و هەروەها هۆکاری دەسبەسەرکردن و بارودۆخی حەیدەر سەمەدی لە بەردەستدا نییە.