هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵكی دیواندەرە بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: بێهزاد براخاس، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی دیواندەرە بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ی هەتاوی، بێهزاد براخاس، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵكی شاری دیواندەرە پاش ٢٠ڕۆژ ڕاگیران بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٢ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی ١٤ی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە دیواندەرە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە گەڕێندرایەوە بۆ بەندیخانەی دیواندەرە.