دەسبەسەر کردنی کارمەندێکی زانکۆی ئازادی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە، کارمەند لە زانکۆی ئازادی سنە بە ناوەی “کاوە بەهمەنی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.

سەرەڕای بەدواداچوون بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکلە بەردەست دا نییە.