مەسعوود دارسەنج بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شاری بۆکان کرا

خۆڕاگر: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕؤژی دووشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی مەسعوود دارسەنج کە پێشتر لە لایەن دادگا حسزای ٢ ساڵ و ٩ مانگ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی دەسبەسەر ڕەوانەی بەندیخانەی شاری بۆکان کرا.

ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی، نووسینی دروشم بە دژی کۆماری ئیسلامی، بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکان و ناردنی فیلم و وێنە بۆ ڕاگەیەندنەکانی دەرەوەی وڵات، لە سەریەک بە بە ٢ ساڵ ٩ مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

مەسعوود دارسەنج ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر وپاش تەواو بوونی لێپرسینەکەی بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.