خۆڕاگری: ڕۆژی ١٢ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی ژیوار سەر بە مەریوان بە ناوی”زانیار یەحیا زادە” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەریوان بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆشوێنێکی نادیار.
تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.