خۆڕاگری: ڕۆژی ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی ئاینی پێشنوێژی گوندی قازلیان سەر بە بۆکان بە ناوی “مامۆستا حەسەن فەتحی خدرلەکی”لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.