مەهاباد: سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەسبەسەر کران

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان”خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی بەفرەوان سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی”موحسێن ئەحمەدی مقەدەم تەمەن ٣٤ ساڵ”ڕەسووڵ یوسفی ئازەر تەمەن ٢١ ساڵ”حەسەن یوسفی ئازەرتەمەن ٣٩ ساڵ بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەرکراون.

ئەم سێ هاووڵاتییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە چەندین ماشین هێرش کراوەتە سەر ماڵەکەیان و دەسبەسەریان کردوون،

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن وئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نییە.