خۆڕاگری: چالاکێکی ماموستایانی شاری سنە لە لایەن دادگای شوڕش سزای بەسەر دا سەپێندرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا “مەجید کەریمی” ماموستا و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سینفی ماموستایانی سنە – کەلاترزان لە لایەن دادگای شوڕشی سنە بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی سزای ٣ مانگ بەند کرانی بەسەر دا سەپێندرا. کە ئەو سزایە گوردرا بە ٨ ملیون تمەن سزای پێبژاردن.

“مەجید کەریمی” لە ڕەوتی نارەزایەتییەکانی ماموستایان لە ساڵی ١٤٠١ دەسبەسەر کرابوو کە دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.