خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “محێدین مەعرووفنیا” بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ئەو هاووڵاتییە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرابوو،کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلیوەی ١٤٠٣ی هەتاوی بە دانانی بارمتە ١ ملیارد تمەنی لە یەکیک لە دەسبەسەرگەکانی شاری پیرانشار ئازاد کرا.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەست دا نییە.