ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەقز پاش تێپەڕبوونی یەک حەوتوو

خۆڕاگری: مەسعوود ئەمیری، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری تەورێز، لە سەردانێکیدا بۆ تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” مەسعوود ئەمیری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی شاری تەورێز، ماوەی نزیکەی یەک حەوتوو لەمەوبەر سەردانی شاری تارانی کردووە و لەوێ لەلایەم هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستاش چارەنووسی ناڕوونە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەیان نەداوە.

مەسعوود ئەمری، لە ماوەی تێپەڕبوونی نزیکەی یەک حەوتوو بەسەر دەسبەسەرکردنیدا لە شاری تاران، لەلایەن ناوەندە هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و ئەوەش وای کردووە کە بنەماڵەی ناوبرا بە تەواوی نیگەران بن و هیچ زانیارییەکیشیان لەسەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی نییە./

 ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی هەینی ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لە شاری تاران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەسەر بارودۆخی ناوبراو هیچ ئاکامێکی نەبووە و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.