هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە بە ناوی “سۆران ئەحمەدی” لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لە بەردەست دا نییە.