سپای پاسدارانی ڕێژیم هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێرانی دەسبەسەر کرد

خۆڕاگری: هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێرانیان بەناوی “کارزان ئاسم” دەسبەسەر کرد.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کارزان ئاسم، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کامێران، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییە لە خاڵی پشکنینی سەرەتای ناو شاری کامێران لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و دوای دەسبەسەرکردنی تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.