دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی ئیلام لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: مەسعوود نەزەرنیا، هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، مەسعوود نەزەرنیا، هاووڵاتیی خەڵكی شاری ئیلام لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سە ماڵەکەیان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و ڕفێندراوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بابەتێکی بڵاو کردۆتەوە، لەسەر ئەو بابەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوە و گوازستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.