خۆڕاگری: ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتیی خەڵكی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ٣مانگ بەندکردن ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەمیر ڕەحمانی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری شنۆ کە پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئیسلامییەوە لە شنۆ، بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەی کۆماری ئیسلامی و پڕوپاگەندە بەدژی ڕێژیم، سزای ٣ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو، ١ساڵ بەندکردنی تەعزیری و ٤ملیۆن تمەنپێبژرادنی بەسەردا سەپێندرابوو، دواتر سزاکەی کەمکرایەوە بۆ ٣مانگ بەندکردن و بۆ جێبەجێکردنی ئەو سزایە ڕەانەی بەندیخانەی شنۆ کراوە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ی هەتاوی، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکەیان و بەشێوەیەکی دڕيندانە دەرکە و پەنجەرەی ماڵەکەیان شکاندن و بە بەکارهێنانی کردەوەی توندوتیژی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کرد و هەروەه ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تە کاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.